رۆژنامەی ھەولێر

لەژێر ناونیشانی پیشانگای کتێبی کوردی، بە کوردی نووسین .. بە کوردی هزرین، یەکەم پێشانگای کتێبی کوردی کرایەوە

سەر لەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە رێكەوتی 4.6.2026 بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، دکتۆر ئاراس حەسۆ میرخان و دکتۆرە چنار سەعد عە دوڵلا ، ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاریان سەلاحەددین بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەکادیمست و نوسەرو رۆشنبیران یەکەمین پێشانگای کتێبی کوردی لە هەولێر کرایەوە ..

ئامانجی سەرەکی ئەم پێشانگایە گێڕانەوەی متمانەیە بۆ نووسەری کورد و کتێبی کوردی، چونکە پێشانگاکە دەبێتە سەکۆیەک بۆ دووبارە بەها بەخشینەوە بە هزرو بابەتە ناوخۆییەکان و ئاشتکردنەوەی خوێنەر لەگەڵ قەڵەمی کوردی .

یەکەمین پێشانگای کتێبی کوردی، هەنگاوێکی گرنگ و ستراتیژییە، چونکە یەکەمین جارە ئەزموون و چالاکییەکی هاوشێوە بەو فراوانییەوە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

پێشانگاکە بە بەشداریی زیاتر لە 100 دەزگا و ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی لە هەرێمی کوردستان و دەرەوەی وڵات بەڕێوەچوو، تێیدا هەزاران ناونیشانی جۆراوجۆر لە بەرهەمە فکری، ئەدەبی، مێژوویی، کۆمەڵایەتی و زانستییەکان خرانە ڕوو.

لە ماوەی رۆژانی پێشانگاکەدا چەندین بڕگە و چالاکی ڕۆشنبیری، ئەدەبی، هونەری و فەرهەنگی، وەک دیدار پانێل و وۆرک شۆپ ئەنجام دەدرێن.