رۆژنامەی ھەولێر

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات، بەم بۆنەیەشەوە جەخت لەسەر هەماهەنگیی گشت حزب و هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکاتەوە بۆ پاراستن و داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکان و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.

پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان.

جەژنی پیرۆزی قوربان لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز بێت، پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەکان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین، ئومێدەوارین ئەو بۆنە پیرۆزە مایەی خێر و خۆشی و ئارامیی بێت بۆ کۆمەڵگاکەمان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە.

لەم بۆنە پیرۆزەدا جەخت لەسەر هەماهەنگیی گشت حزب و هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە بۆ پاراستن و داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکانمان و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.

هیوادارین ئەو جەژنە، هاندەری زیاتری بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیان بێ لە کوردستان، جەژنێکی هیوابەخش بێت بۆ گەلەکەمان و هەموو لایەک بە شادی و بەختەوەرییەوه جەژن بەسەربەرن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٦ـی ئایاری ٢٠٢٦