رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆكی حكوومەت جەژنی قوربان پیرۆز دەكات

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان، پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئومێدی خواست جەژن ببێتە مایەی ئاشتی و تەناهی و تەبایی و سەقامگیری لە کوردستان و ناوچەکە و جیهان.

دەقی پەیامە پیرۆزباییەكەی سەرۆكی حكوومەت بەبۆنەی جەژنی قوربان:-

بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. هیوادارم ڕۆژانی جەژن لە خۆشی و ئارامی و شادیدا بەسەر ببەن.

ئومێدەوارم جەژن ببێتە مایەی ئاشتی و تەناهی و تەبایی و سەقامگیری لە کوردستان و ناوچەکە و جیهان.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە بەختەوەریدا بن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان