رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەت بۆ کۆچی دوایی ئەحمەد دەشتی هاوخەمیی خۆی ڕادەگەیەنێت

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نووسەر، شاعیر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، پرسە و سەرەخۆشیی ئاڕاستەی بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەیان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەت:

بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، هەڵگری مەدالیای بارزانیی نەمر و نووسەر و بێژەری دێرینی ڕادیۆی دەنگی کوردستان، (ئەحمەد دەشتی)، پرسە و سەرەخۆشیی ئاڕاستەی بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار، دۆست و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان