رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە پاڵەوانی كورد بادین حەسۆ دەكات

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە پاڵەوانی كورد بادین حەسۆ كرد توانی لە وڵاتی ئەڵمانیا سەرکەوتنێكی گەورە تۆمار بکات، سەرۆك بارزانی هەروەها ئاماژەی بەوە دا كە جێگەی خۆشحاڵییە گەنجانی کورد لە وەرزشدا سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنن.

ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئایاری 2026، سەرۆک مسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە پاڵەوانی کورد (بادین حەسۆ) کرد، کە توانی لە پاڵەوانێتی (INTERNATIONAL WBC) سەرکەوتن تۆمار بکات و سێیەمین پشتوێن بەدەست بهێنێت.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:-

پیرۆزبایی لە پاڵەوانی کورد (بادین حەسۆ) دەکەم کە توانی لە وڵاتی ئەڵمانیا لە پاڵەوانێتی (INTERNATIONAL WBC)ـدا سەرکەوتن تۆمار بکات و سێیەمین پشتوێن بەدەست بهێنێت، دەستخۆشیی لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنی  زیاتری بۆ دەخوازم.

جێگەی خۆشحاڵی و شانازییە گەنجان و لاوانی کورد لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییە وەرزشییەکاندا سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنن و ناوی کورد و کوردستان بە جیهان دەناسێنن.