پاشنیوهڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە پاڵەوانی نێودەوڵەتی و گەنجی بەتوانای کورد نامۆ فازڵ کرد کە ئەم دوایییانە سەرکەوتنێکی گەورەی لە یاریی “هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکان ” (MMA) لە ئەمهریکا بەدەست هێنابوو.
لە دیدارەکەدا، نێچیرڤان بارزانی لە نزیکەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایییەکی گەرمی ئاراستەی نامۆ فازڵ کرد بۆ ئەو دەستکەوتە نێودەوڵەتییە باڵایە و پاڵپشتیی خۆی بۆ گەنجان و وەرزشوانانی کوردستان دووپات کردەوه، هەروەها هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست لە کاروانی وەرزشیدا.
لای خۆیەوە، پاڵەوانی نێودەوڵەتی نامۆ فازڵ خۆشحاڵیی خۆی بە پێشوازی و دیداری نێچیرڤان بارزانی دەربڕی و سوپاس و پێزانینی خۆی و وەرزشوانانی بۆ ئەو پاڵپشتی و هاندانە بەردەوامەی بهڕێزیان دووپات کردەوە.

