ئەمڕۆ دووشەممە 5/25 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق مستەفا ئەلکازمی کرد.
لە دیدارەکەدا ، دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.
هەروەها باس لە سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی فیدراڵ و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرا بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە چوارچێوەی دەستوور.

