چواس خالید – هەولێر
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕشتانه كاری له پته‌وكردنی ژێرخانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان كردووه و له پێنج ساڵی ڕابردوو نۆ به‌نداو و بیست و سێ پۆندی بنیاتناوه، ئێستا یازده به‌نداو و په‌نجا و هه‌شت پۆندی دیكه له جێبه‌جێكردن دان و بڕیاره له ماوه‌یه‌كی دی ئه‌وانیش ته‌واو بكرێن و ئاویان تێدا گلبدرێته‌وه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییەکان به هاووڵاتیان و مه‌به‌ستییه‌تی ئاسایشی ئاو له سنووره‌كه‌ی بپارێزت، هه‌ربۆیه ڕشتانه كار له بنیاتنانی به‌نداو و پۆند له ناوچه‌كانی كوردستان كردووه، سه‌رباری ئه‌و به‌نداوانه‌ی ته‌واو بوونه و ئه‌مساڵ ئاویان تێدا گلدرایه‌وه، كار له چه‌ندان به‌نداو و پۆندی دی ده‌كرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كیان ته‌واو بن و ببنه به‌شێك له پاراستنی سامان و ئاسایشی ئاوی هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی داتاكان، له پێنج ساڵی ڕابردوودا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نۆ به‌نداوی گه‌وره‌ی له ته‌واوی كوردستان بنیاتناوه و سودی به‌رچاویان له پاراستنی سامانی ئاوی سه‌رزه‌ویی و بوژاندنه‌وه و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی له هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه، كه به تێكڕایان توانای گلدانه‌وه‌ی زیادتر له دوو سه‌د و په‌نجا و دوو ملیۆن مه‌تر سێجا ئاویان هه‌یه.
هه‌ر له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه جیاجیاكان بیست و سێ پۆندی گلدانه‌وه‌ی ئاوی ڕۆناوه، كه له‌گه‌ڵ به‌نداوه‌كاندا سودی زۆریان بۆ پاراستنی ئاوی ژێرزه‌وی و پاراوكردن و پاراستنی شار و ناوچه‌كان له لافاو و دابینكردنی ئاوی پاكی خواردنه‌وه هه‌یه، هاوكات سودی زۆریان هه‌یه بۆ كه‌رتی ئاژه‌ڵداری و كه‌رتی كشتوكاڵ و پاراستنی ژینگه و زیادكردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی و بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتیاری و گلدانه‌وه‌ی ئاو و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با.
به هۆیانه‌وه ئه‌مساڵ له هه‌رێمی كوردستان به تێكڕایی هه‌شت پۆین پێنج ملیار مه‌تر سێجا ئاو گلدراوهیهوه و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باش له ڕێگه‌ی تۆڕباینی ئاوه‌وه بۆ سه‌د و شه‌ست و شه‌ش مێگاوات كاره‌با به‌رزبوویه‌وه.
جیا له‌وانه ئێستا له هه‌رێمی كوردستان، یازده به‌نداوی دیكه له جێبهجێكردان، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا په‌نجا و هه‌شت پۆندی گلدانه‌وه‌ی ئاو له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان له جێبه‌جێكردندان و بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكد ئه‌وانیش ته‌واو نكرێن و بخرێنه سه‌ر خه‌رمانی پڕۆژه‌كانی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پێشكه‌شی هاووڵاتیانی كردووه.
به گشتی له هه‌رێی كوردستان بیست و پێنج به‌نداو و سه‌د و حه‌فتا و هه‌شت پۆند هه‌نه، كه له چوارچێوه‌ی ستراتیژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی وشكه ساڵی و گرینگی‌دان به گلدانه‌وه‌ی ئاو، هاوكات پارێزگاریكردن له ئاسایشی ئاو و باشتركردنی دۆخی ئاوی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندان به‌نداو و پۆندی دی له هه‌رێمی كوردستان بنیات بنێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی به‌نداو و پۆند له شێوێنه جیا جیاكانی كوردستان، مه‌به‌ستییه‌تی ئاسایشی ئاو له كوردستان بپارێزێت و له ڕێگه‌ی گلدانه‌وه‌ی ئاو ئاستی ژێرخانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان به‌رزبكاته‌وه و زه‌وی زیادتری كشتوكاڵی بۆ جوتیاران فه‌راهه‌م بكات، هاوكات به‌هۆیه‌وه جوڵه‌ی زیادتریش به كه‌رتی گه‌شتیاری كوردستان ده‌دات.

