ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.5.20، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2 و سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسان و پیاوانی کار و هونەر دۆستان، پێشانگایەکی تایبەتی خۆشنووسی بۆ هونەرمەند ( یحیی ابراهیم ئەربیلی ) لە ژێر ناونیشانی ( ئاشتی و پێکەوەژیان ) لە تەلاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر کرایەوە.
دوای کردنەوەی پێشانگاکەدا، پارێزگاری هەولێر لە نزیکەوە تابلۆکانی بەسەرکردەوە و دەستخۆشی لە هونەرمەند کرد بۆ خستنەڕووی کارەکانی، کە لە کەرەستە بەنرخەکانی وەک ئەڵماس، زێڕ و زیو دروستکراون و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم تابلۆیانە ڕەنگدانەوەی هاوسەنگییەکین لە نێوان جیهانی بازرگانی و داهێنانی هونەریدا، هاوکات پەیامی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بە جیهان نیشان دەدەن.

