ئەمرۆ چوارشەممە 2026.5.20، بە ئامانجی پاراستنی ژینگە و تەندروستیی و سەلامەتی هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر بە یاوەری پۆلیس، قائیمقامیەتی ناوەندی و شارەوانی، هەڵمەتێکی بەرفراوانی بۆ ئەو ناوچانە ئەنجامدا كە سەوزە و داچێندراوی تێدا بە ئاوی ئاوەڕۆ و پیسی لێ بەرهەم دەهێنرێت، سەرجەم ئەو شوینانە تێکدران و لەناوبران، هاوکات دەست بەسەر پەمپەکانی ئاودانیشدا گیرا.

