رۆژنامەی ھەولێر

ناوبژیوانێک بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دوورخرایەوە

مامەیارە ئەحمەد – هەولێر

 

فیفا ڕۆژی هەینی بڕیاریدا ڕۆب دیپێرینک ناوبژیوانی هۆڵەندی، لە لیستی ئەو ناوبژیوانانە دووربخاتەوە کە بەشدارن لە مۆندیالی 2026.

ئەم ناوبژیوانە لە مانگی نیسانی ڕابردوودا لە لەندەن لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرابوو، ئەمەش دوای تۆمەتبار کردنی بە چەند تۆمەتێک سەبارەت بە دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵێکی خوار تەمەنی یاسایی.
هەرچەندە دۆسیەکە لە کۆتاییدا بەبێ ڕێکاری یاسایی داخرا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕێکخەرانی مۆندیالی 2026 بڕیاریدا ناوی ئەم ناوبژیوانە لە لیستەکە دووربخەنەوە. چاوەڕێ دەکرێت ویلی دێلاژۆ ناوبژیوانی فەڕەنسی ببێتە جێگرەوەی ئەو.
بەگوێرەی ئەو بڕگە و مەرجانەی بۆ ناوبژیوانانی نێودەوڵەتی دانراوە، هەر ناوبژێوانێك بە هەر تۆمەتێك تێوەگلابێت لە بەڕێوەبردنی یارییە نێودەوڵەتییەكان دووردەخرێتەوە.