رۆژنامەی ھەولێر

دهۆک و هەولێر لە کۆڕبەندی ئامەد: ” هەرێمی کوردستان نموونەیەکی باڵای پێکەوەژیان و داڵدەدانی کۆچبەرانە “

ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.5.13، لە چوارچێوەی کارەکانی “کۆڕبەندی ئاشتی و ئازادیی کۆمەڵایەتی” لە شاری ئامەد ( دیار بەكر )، دیدارێکی تایبەت بۆ هەریەک لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، لەلایەن سەنتەری ئاسایش و مرۆیی زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک سازكرا و تێیدا تیشک خرایە سەر پرسی کۆچ و کۆچبەران لە هەرێمی کوردستان.
لە بەشێکی دیدارەکەدا، هەردوو پارێزگار تیشکیان خستە سەر هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گرتنەخۆی ئاوارە و پەنابەران و دابینکردنی پێداویستییەکانیان. ئاماژەیان بەوەش کرد کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بووەتە مەڵبەندێکی ئارام بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەکان، بەبێ جیاکاری هاوکاری پێشکەش بە لێقەوماوان کراوە.
پارێزگارانی هەولێر و دهۆک جەختیان لە گرنگی هاوکاری نێودەوڵەتی کردەوە بۆ پشتگیریکردنی لایەنی مرۆیی لە هەرێم، بە مەبەستی بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان بە کۆچبەران و پاراستنی سەقامگیری کۆمەڵایەتی