ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2026.5.12، بە بەشداری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسییەکان، پەرلەمانتاران، هاوسەرۆکانی شارەوانیی گەورەی دیاربەکر و نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییەکان، “کۆڕبەندی ئاشتی و ئازادیی کۆمەڵایەتی” لە شاری ئامەد ( دیار بەکر ) دەستی پێکرد.
کۆڕبەندەکە لە ژێر دروشمی “پێکەوە” (Bi Hev Re) بەڕێوەدەچێت و بڕیارە چالاکییەکانی لە نێوان 12بۆ 16ی ئەم مانگە بەردەوام بێت. ئامانجی سەرەکیی ئەم کۆڕبەندە بریتییە لە دروستکردنی زمانێکی هاوبەشی هیوا، بونیادنانی ئاشتی و کۆکردنەوەی دەنگە جیاوازەکان لە ژێر چەترێکی نیشتمانی و مرۆییدا.

