سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ شەممە 19ی شوباتی 2022 لە پەراوێزی چالاکییەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ  ئەیمەن سەفەدی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردن کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوکۆ دەربارەی پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرا و گرنگیی فراوانکردنی دەرفەتەکانی پەیوەندی و هەماهەنگیی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا دووپات کرایەوە .