نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكى باڵاى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا كۆبوونه‌وه
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (19ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، له‌گه‌ڵ شاندێكى باڵاى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكى كۆبوونه‌وه.
له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكى باڵاى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكى به سه‌رۆكايه‌تيى “ليندسى گراهام” كۆبوونه‌وه، كه له ژماره‌يه‌ك ئه‌ندامى كۆنگرێس له هه‌ردوو پارتى كۆمارى و ديموكراتى پێكهاتبوو.
خولی (58)ی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن به به‌شداریی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان رۆژی هه‌ینی ده‌ستی پێكرد، كه چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه، بڕیاره كۆنفرانسه‌كه 3 رۆژ به‌رده‌وام بێت.