رۆژنامەی ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى شێروان حەیدەری ده‌كات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی بەهۆی كۆچی دوایی شێروان حەیدەری وەزیری پێشووتری داد و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان بڵاو كردەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامە سەرەخۆشییەكەدا رایگەیاند: خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری کەسایەتییەکی یاساناس و دڵسۆز بوو، به‌ کار و ئەرکەکانی لە حکوومەت و پەرلەمان، خزمەتێکی زۆری بە هەرێمی کوردستان کرد.

دەقی پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی شێروان حەیدەری:-

بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری، وەزیری پێشووتری داد لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان دەکەم و هاوسۆز و هاوخەمیانم.

خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری، کەسایەتییەکی یاساناس و دڵسۆز بوو، به‌ کار و ئەرکەکانی لە حکوومەت و پەرلەمان، خزمەتێکی زۆری بە هەرێمی کوردستان کرد.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەییی خۆی شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایی بە بنەماڵە و هاوڕێ و ئاشنایانی ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/5/3