سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی شێروان حەیدەری كەسایەتی ناسراو و وەزیری پێشووتری دادی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەت لە پرسەنامەكەدا رایگەیاند: مامۆستا شێروان حەیدەری وەکو یاساناس و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر، لە هەموو پۆست و ئەرکە جۆراجۆرەکانیدا، نموونەی دڵسۆزی و لێهاتوویی بووە.
دەقی پرسەنامەكەی سەرۆکی حکوومەت بۆ كۆچی دوایی شێروان حەیدەری:-
بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کوردستان و وەزیری پێشووتری دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان شێروان حەیدەری، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
مامۆستا شێروان حەیدەری، وەکوو یاساناس و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر، لە هەموو پۆست و ئەرکە جۆراجۆرەکانیدا، نموونەی دڵسۆزی و لێهاتوویی بووە و خزمەتێکی زۆری هەرێمی کوردستانی کردووە.
خواى مهزن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايیش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.
مەسرور بارزانى
سهرۆكى حکوومەتی هەرێمی کوردستان
3ی ئایار 2026

