رۆژنامەی ھەولێر

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە

لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵ 8، بێژەر و کادیرێکی حیزبی، گفتوگۆ لەبارەی چەکەکانی ئەمەریکا دەکەن و کادیرەکە باس لەوە دەکات گوایە ئەو چەکانە دراون بە وەزارەتی ناوخۆ و لە کۆگایەکی وەزارەت لەهەولێر دانراون.
ئەم قسانە سەرلەبەری هەڵبەستراو و چەواشەکاریین و هیچ بنەمایەکیان نییە و دوورە لە راستی.
دیارە ئەوانەی ئەو چەکانەیان بردووە، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ شاردنەوەی ڕاستی بابەتەکە و بە باسکردنی زیاتر و هەوڵدان بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی، چەواشەکاریی زیاتر بڵاو دەکەنەوە. بەڵام رۆژێک دێت لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.
بۆیە وەزارەتی ناوخۆ، وەکوو مافی خۆی، سکاڵای یاسایی لە سەر کەناڵەکە و میوانەکەی تۆمار دەکات و پێویستە لەبەردەم دادگا، بەڵگە بۆ ئەو چەواشەکارییانە پێشکەش بکەن، ئەگینا دەبێ باجی بڵاوکردنەوەی تۆمەتی هەڵبەستراو بدەن.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ
٢ی ئایاری ٢٠٢٦