رۆژنامەی ھەولێر

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ (ليوا هەورامان عوسمان)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خاتوو (حەمدییە محەممەد حامید )مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بە هەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دووربن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان