رۆژنامەی ھەولێر

ڕوونکردنەوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی ئەو دەنگۆیانە بڵاو دەکاتەوە کە باس لە گۆڕانکاری لە بەرپرسی لقەکان دەکەن و ڕایگەیاند، ئەم هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە.

دەقی ڕوونکردنەوەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی؛

ڕوونکردنەوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

چەند ڕۆژێکە لە هەندێک میدیا و سۆشیال میدیا بابەتی دیراسەکردن بۆ گۆڕانکاری لە بەرپرسی لقەکانی پارتیمان کە گوایە لەلایەن مەکتەبی سیاسییەوە ئەنجامدەدرێت، بڵاودەکرێتەوە!  ئەم بابەتە دوورە لەڕاستی و وا باشە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا بۆ هەواڵەکانیان پشت بە سەرچاوەی فەرمی و باوەڕپێکراو ببەستن بۆ ئەوەی متمانەی خۆیان لەلای بینەران و خوێنەران بپارێزن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٦