ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ـی نیسانی 2026، سایلۆی سلێمانی داوا لەو جوتیارانەن دەکات گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی سلێمانی کردووە، پێویستە سبەی پێنجشەممە سەردانی هۆبەی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، دابەشکردنی چەکەکە ئەو جوتیارانە دەگرێتەوە کە ژمارەی پسوولەی (بیتاقە) گەنمەکانیان تاوەکو ژمارە 840.
بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی سلێمانی دوو مەرجی گرنگی بۆ وەرگرتنی چەکەکان دیاریکردووە:
ئامادەبوونی خاوەن ماف: پێویستە ئەو جوتیارەی گەنمەکە بەناوی ئەوەوە رادەستکراوە خۆی ئامادەبێت، یاخود بریکارەکەی (وەکالەت) کە بە شێوەیەکی یاسایی بۆی کراوەتەوە، ئامادە بێت.
بڕی گەنم: هەموو ئەو جوتیارانەی رەسیدی گەنمەکانیان کەم بێت یان زۆر، ئەگەر ژمارەی پسوولەکەیان لەناو ئەو ڕیزبەندییەدا بێت کە دیاریکراوە تاوەکو 840، چەکەکانیان پێدەدرێت.

