رۆژنامەی ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئەبووزەبی

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەبووزەبیی پایتەختی ئیمارات.

له‌ ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا بڕياره‌ نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات كۆببێته‌وه‌.

سەرۆكی هەرێم و سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەکانی ئیمارات لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دۆخی ناوچەکە و چه‌ند پرسێكى ديكه‌، تاوتوێ دەكه‌ن.