وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت کە بڕی داشکاندنی 3.2 ملیار دینار گەڕاندەوە بۆ هاوبەشانی ماڵان لەسەر پسوولەکانی کارەبا بۆ مانگی سێ لەچوارچێوەی داشکاندن بەبڕی 20٪ لەکاتی پارەدان لەڕێگەی ئی-پسوولە.
ئەو پارەیە بری ماوەی 20٪ داشکاندنی پێشکەشکراو بە هاوبەشی ماڵان دەکرا لەکاتی پارەدان لەڕێگەی سەکۆی ئی-پسوولە لە مانگی دوو.
هاوبەشانی ماڵان کە بڕی داشکاندنەکەیان زیاترە لە پسوولەی مانگی سێ بڕی ئەو داشکاندنەی بۆیان ماوە دەخرێتە سەر قەرزی پێش ڕووناکی.
خشتەی یەکەم: داتاکانی پەیوەست بە داشکاندن لە کوردستان لە مانگی سێ
کۆی گشتی ئەو پارەیەی گەڕێندراوەتەوە بۆ هاوبەشانی ماڵان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان
ژمارەی هاوبەشانی سوودمەند لە پاڵپشتی 20٪
تێکڕای بڕی پارەی گەڕێندراوە بۆ هاوبەشانی ماڵان
ژمارەی ئەو هاوبەشانەی پسوولەکانیان یەکسانە بە 0 بەهۆی سوودمەندبوون لە پاڵپشتی 20٪
3.2 ملیار دینار
133,000
24,000 دینار
20,600
تاوەکو ئەمڕۆ، نزیکەی 5.5 ملیۆن هاووڵاتی کە زیاترە لە ٪85ی هاووڵاتیانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناکی.
بەپێی نرخە نوێیەکان، ٪80ی هاووڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. لە ئایاریش، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پڕۆژەکەی دەرکرد.
پرۆژەی ڕووناکی کارەبای کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین دەکات تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. ئێستا زیاتر لە 85٪ی هاووڵاتیان کارەبای بەردەوامیان هەیە لە پڕۆژەی ڕووناکی.

