رۆژنامەی ھەولێر

پڕۆژەی ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاسی خەبات- گوندک لە زاخۆ قۆناغی گرنگ دەبڕێت

کارەکانی پڕۆژەی ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاسی (خەبات – گوندک) لە شاری زاخۆ بەردەوامە، کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ باشترکردنی کەرتی هاتوچۆ و کەمکردنەوەی جەنجاڵی لە ناوچەکەدا.

ئەم پڕۆژەیە کە بە بودجەی 15 ملیار و 620 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت، پێک هاتووە لە چەند بەشێکی سەرەکی:

درێژیی پڕۆژەکە: 950 مەتر.
درێژیی ئۆڤەرپاس: 325 مەتر.
درێژیی ئەندەرپاس: 280 مەتر.

ئامانج لەم پڕۆژەیە ڕێکخستنەوەی هاتوچۆ و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی شایستەترە بە شۆفێران، هاوکات سیمایەکی مۆدێرن و شارستانی بە ناوچەکە دەبەخشێت.

بە تەواوبوونی، کارئاسانییەکی زۆر بۆ جووڵەی بازرگانی و هاتوچۆی هاووڵاتیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەکات.