وەزارەتی کارەبا خۆشحاڵە بەڕاگەیاندنی داتای پسوولەکانی مانگی سێ لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی.
پسوولەی کارەبای مانگی سێ بەتێکڕا بریتیبووە لە 37 ڕۆژ بۆ هەموو جۆرەکانی هاوبەشانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان.
خشتەی یەکەم: 80٪ ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لەم بڕانەی خوارەوەیان بەکارهێناوە و بۆیان گەڕاوەتەوە لە مانگی سێ
کەمتریان بۆ گەڕاوەتە لە (دینار)
کەمتریان بەکارهێناوە لە (کیلۆوات کاتژمێر)
کوردستان
59,000
721
هەولێر
61,000
742
سلێمانی
50,000
627
دهۆک
73,000
858
هەڵەبجە
49,000
614
خشتەی دووەم: ژمارەی هاووڵاتی و شوێنە بازرگانییەکان لە پڕۆژەی ڕووناکی
شار
هاوڵاتی
هاوبەشی بازرگانی
کوردستان
5,491,900
192,300
هەولێر
1,935,000
65,500
سلێمانی
1,345,000
47,200
دهۆک
495,000
20,100
ڕاپەڕین
391,700
11,500
سۆران
308,000
10,300
زاخۆ
300,000
13,200
سیمێل
225,500
10,600
ئاکرێ
143,500
4,700
کۆیە
135,300
3,800
هەڵەبجە
135,000
4,400
پیرمام
77,900
1,000
وەزارەتی کارەبا ئاگادارە کە هەندێک لە بەکارهێنەرانی کارەبا بۆ ئەم مانگە پسوولەیان بۆ نەگەڕاوەتەوە. ئەم کێشەیە پێش دەستپێکی پڕۆژەی ڕووناکی هەبووە و هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێوەرە کۆنەکان و سیستەمی پسوولەکردنی کۆن. پڕۆژەی ڕووناکی دڵنیایی دەدات کە بەردەوامە لە چارەسەرکردنی کێشەکە لەڕێگەی دانانی پێوەری زیرەک و جێبەجێکردنی سیستەمی پسوولەکردنی لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان کە وادەکات ئەم هاووڵاتیانە دواتر پسوولەکانیان بۆ بگەڕێتەوە.
ئەو هاوبەشانی کە خۆیان لە پڕۆژەی ڕووناکی تۆمارکردووە و خۆتۆمارکردنییان پەسندکراوە دەتوانن لە ڕێگای مۆبایلەکانییان ئاگاداری پسوولەکان بن.
ئەم هەفتەیە ئەو بەکارهێنەرانەی خۆیان تۆمارکردووە ئەم کورتەنامانەیان پێدەگات:
بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە پسوولەیان بۆ گەڕاوەتەوە کورتەنامەکە پێکدێت لە: تەواوی وردەکاریەکانی پسوولە وەکو ( بڕی پسوولە، ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا و بەروار)
بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی پسوولەی مانگانەیان بۆ نەگەڕاوەتەوە کورتەنامەکەیان پێکدێت لە: نامەیەک کە دڵنیایی دەدات کەوا پسوولەکانییان نەگەڕاوەتەوە.
بەکارهێنەرانی کارەبا پێویستە ژمارە تەلەفۆنەکانیییان تۆماربکەن لە پڕۆژەی ڕووناکی لە ڕێگای ماڵپەڕی www.Runaki.gov.krd یان لە ڕێگای سکانکردنی ئەو کیو ئاڕ کۆدەی لەسەر پسوولەکانییان هەیە.
بەپێی نرخە نوێیەکان، ٪80ی هاوڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 جەنابی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسروور بارزانی، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند. دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبا بڕیاریدا لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026.
پرۆژەی ڕووناکی کارەبای کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین دەکات تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. ئێستا زیاتر لە 85٪ی هاووڵاتیان کارەبای بەردەوامیان هەیە لە پڕۆژەی ڕووناکی.

