دوای تەواوبوونی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان، ئامار و سەرژمێرییەکانی خولەکە ئاشکرا کران.
هێمن ئەسکەندەر، ڕۆژنامەنووسی وەرزشیی تایبەتمەند بە خولەنێوخۆییەکانی کوردستان، باسی لەوە کرد کە بە کۆی گشتیی خولەکە ٣٠٤ گۆڵ تۆمار کراوە، ٦٥١ کارتی زەرد و ٣٩ کارتی سوور بە ڕووی یاریزاناندا بەرز کراوەتەوە.
هێمن ئەسکەندەر، کە بایەخی زۆر بە ژمارە و ئامارە وردەکانی خولی نایابی کوردستان و خولەکانی دیکەی تۆپی پێ دەدا، ڕایگەیاند: بە کۆی گشتیی یارییەکانی خولەکە، 304 گۆڵ تۆمار کراون،651 کارتی زەرد بەڕووی یاریزانان بەرز کراوەتەوە، 39 کارتی سووریش بە ڕووی یاریزانان بەرزکراوەتەوە.
ئەو ڕۆژنامەنووسە باسی لەوە کرد، زۆرترین بردنەوە بۆ یانەی هەندرێنی پاڵەوانی خولەکەیە، کە 14 بردنەوە بووە، زۆرترین یەکسانبوونیش بۆ یانەی ڕزگاری بوو، کە 12 یەکسانبوون بوو.
باسی لەوەش کرد، زۆرترین گۆڵ تۆمارکردن بۆ یانەی سیروانی نوێ بوو، کە 34 گۆڵی تۆمار کرد، کەمترین گۆڵ تۆمارکردنیش بۆ یانەی دەربەندیخان بوو، کە تەنیا 15 گۆڵی تۆمار کرد. هاوکات یانەی هەندرێن کەمترین گۆڵی لێ تۆمار کراوە کە 12 گۆڵە و زۆرترین کلین شیت گەیلان سادق گۆڵپارێزی یانەی هەندرێن بوو، 19 یاری 12 کلین شیت.
گۆڵکەری خولەکەش سەنگەر محەمەد بوو بە تۆمارکردنی 12 گۆڵ.
ئەو رۆژنامەنووسە، ئەوەیشی بیر هێنانەوەتەوە، کە وەرزی ڕابردوویش، یانەی هەندرێن کەمترین گۆڵی لێ تۆمار کرابوو کە 22 گۆڵ بوو.
ئەمەش ئامار و سەرژمێرییەکانی وەرزی ڕابردووی خولی نایابی کوردستانە:
ئامارەکانی کۆتایی خولی نایابی کوردستان
891 کارتی زەرد بەڕووی یاریزانان بەرزکراوەتەوە
55 کارتی سوور بەڕووی یاریزانان بەرزکراوەتەوە
534 گۆڵ تۆمار کراون
زۆرترین بردنەوە شێروانە 17 بردنەوە
زۆرترین یەکسان شەقڵاوە 16 یەکسان
زۆرترین گۆڵ تۆمار کردن شێروانە 59 گۆڵ
کەمترین گۆڵ تۆمار کردن هەولێر 24 گۆڵ
هەندرێن کەمترین گۆڵی لێ تۆمار کراوە کە 22 گۆڵە
زۆرترین کلین شیت گەیلان سادق لە هەندرێن 12 کلین شیت.

