شیڤان شێرزاد – هەولێر
هونەرمەندی گۆرانیبێژ “عەبدولقەهار زاخۆیی” لە پرسە نیشتمانیەکاندا هەمیشە لە ڕیزی پێشەوە بووە بە گۆرانیی و ئاوازی نوێ پشتیوانی لە هێزێکی خاکەڕە و خزمەتگوزار و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە
و ئێستاش یانەی شارەکەی ئەو هونەرمەندە لە کێبڕکێیەکی سەختدایە بۆ تۆمارکردنی ناوی زاخۆ لە پێگەی فەرمی فیفای جیهانی، بۆیە لە ئاخاوتنێکی “هەولێر” دەڵێت: تا سەر ئێسقان پشتیوانی لە سەرکەوتنەکانی زاخۆی دەلال دەکەم و داواش لە تەواوی کوردانی چوارپارچەی کوردستان دەکەم بچنە سەر ماڵپەڕی فیفا و دەنگ بە یانەی وەرزشی زاخۆ بدەن بۆ ئەوەی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ناوی یانەیەکی کوردی لە فیفای جیهانی تۆمار بکرێت و هەموو دنیا ئاشنا بێت بە کولتوور و وەرزش و فەرهەنگی ئێمەی کورد.

