رۆژنامەی ھەولێر

هەڤاڵ قەڕەچۆغی:” پارتی تاکە هێزە بڕوای بە هونەر و داهێنان هەیە”

شیڤان شێرزاد – هەولێر

 

هونەرمەندی بواری نواندن “هەڤاڵ قەڕەچۆغی” لە ئاخاوتنێکی “هەولێر”ـدا ئاماژە بۆ ڕابردووی پڕ لە سەروەریی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەزموونی حووکمڕانی ئەو پارتە دەکات، کە هەمیشە لە شاخ و لە شار خزمەتی هونەری کردووە و پشتیوانی سەرجەم پڕۆژە هونەرییەکان بووە، هیچ کات پشتی لە هونەرمەندان نه کردووه و لە بچووکترین ئازاری ئێمەی هونەرمەنداندا بەوپەڕی خەمخۆرییەوە بەسەری کردووینەتەوە و هیچ کات هەستمان بە پەراوێزخستن نەکردووە و لە کاتی نەخۆشی و تەنگانەدا هاوکاری هەموولایەکی کردووه بێ جیاوازی.

بۆیە وەک هونەرمەندێک لەم پڕۆسە دیموکراسییه ی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەشدار دەبم دەنگ بەو هێزە دەدەم، کە پەڕاوی مێژووەکەی بە خوێنی سووری پێشمەرگە نووسراوەتەوە و داستان و قوربانیدان و تێکۆشانی بۆ ناسنامەی گەلەکەی ڕاپێچم دەکات دەنگ بە لیستی ٢٧٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەم و ویژدانی خۆم ئاسوودە بکەم، چوونکە دڵنیام تا پارتی بەهێزبێت، کوردستانمان بەهێز دەبێت و پێگەی کوردیش لە وڵاتان بەهێزتر دەبێت، چودنکە ئێمە خاوەن ڕابەر و تێکۆشەر و کارێزمایەکی وەک جەنابی سەرۆک بارزانین و هەرگیز ڕێنادات دەستی ڕەشی دوژمن خەونەکانمان لێ ئاوەژوو بکات و زەفەر بەو ئازادی و ئاوەدانییە خێرایەی هەولێر و تەواوی کوردستان بەرێت و ڕێ لە کاروانی ئاوەدانی کوردستان بگرێت، بۆیه بەوپەڕی شانازییەوە دەنگم بۆ ٢٧٥ و کاندیدانی ئەو حیزبه یه.