رۆژنامەی ھەولێر

توێژەرانی زانکۆی سەلاحەدین، چارەسەری بایۆلۆجییان بۆ شێرپەنجەی دارقەیسی دۆزییەوە

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

توێژەرانی زانکۆی سەلاحەدین لە ڕێگەی توێژینەوە چارەسەری بایۆلۆجییان بۆ نەخۆشیی شێرپەنجەی دارقەیسی دۆزییەوە.

‎پ.ی.د. تاڤگە سلێمان ڕەشید و، مامۆستا محەمەد جەمال و، مامۆستا محەمەد زرار و د. مەجید حەسەن، مامۆستای بەشی پاراستنی ڕووەکی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سەلاحەدین بە نووسینی توێژینەوەیەک، بە شێوەی ئۆنلاین بەشدارییان کرد لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بۆ داهێنان لە وڵاتی کەندا، لە ژێر ناوی:
The 10th International Invention Innovation Competition in Canada، iCAN 2025) 30/8/2025
بەشداربووان بە توێژینەوەکەیان توانییان مدالیای زیو و، پلەی دووەم لە پسپۆڕی کشتوکاڵی لە کۆی ٦٢ وڵات بەدەست بهێنێنن؛ ناونیشانی توێژینەوەکەیان بریتیە لە:
(Innovation Biocontrol Invention for Canker Management)
‎هەمان توێژینەوە، ئیمپاکت فاکتەری (3.9)، لە گۆڤارە جیهانییەکەی (Biocatalysis and Agricultural Biotechnology)ـدا بڵاو کراوەتەوە، بەم ناونیشانەی خوارەوە:
Innovative biological control strategies for managing peach tree canker disease caused by Cytospora leucostoma
‎ توێژینەوەیەک لەبارەی چارەسەری بایۆلۆجی بۆ نەخۆشیی شێرپەنجەی دارقەیسی لە عێراق بوو و چارەسەری دۆزرایەوە.
ئەم توێژینەوەیە ستراتیژییەکی نوێی بایۆلۆجی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیی شێرپەنجەی دار دەستنیشان کرد کە هۆکارەکەی، کەڕوویەکە بە ناوی: (Cytospora leucostoma)
ئەو شێرپەنجەیەم زیانی گەورەی ئابووریی هەیە.
توێژەران سوودیان لە سێ جۆری وردەزیندەوەری سوودبەخش (دوو بەکتریا و کەڕوویەک) و گیراوەی دارتووجە (Thuja) وەرگرت.
تاقیکردنەوە تاقیگەیی و مەیدانییەکان لە باخەکانی گوێڕی نزیک هەولێر دەرکەوت، تێکەڵەی ئەم وردەزیندەوەرانە، 100٪‏ رێگە لە گەشەی کەڕووەکە دەگرێت.
سەیرەکە ئەوەیە، لە تاقیکردنەوە مەیدانییەکاندا، ئەو دارە تووشبووانەی بەم تێکەڵە بایۆلۆجییە چارەسەر کران، برینەکەیان بە رێژەی 100٪‏ چاک بوونەوە.
ئەم ئەنجامە دەیسەلمێنێت کە کۆنترۆڵی بایۆلۆجی چارەسەرێکی ژینگەدۆست و بەردەوامە و جێگرەوەیەکی کاریگەرە بۆ قڕکەرە کیمیاییە زیانۆکەکان لە پاراستنی دارستان و باخەکاندا.