له چوارچێوه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به هاووڵاتیانی، كه به به‌رده‌وامی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و له ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستگه‌كانیدا، ڕۆتینی كه‌مكردووه‌ته‌وه و دیارده‌ی به‌رتیل وه‌رگرتنیشی نه‌هێشتووه، له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش، یه‌كه‌ی ژمێریاری ٧٠ و ٨٠ ی یه‌كخستونه‌ته‌وه.
هێشتا كه بارگرانی ته‌نگژه‌ی دارایی له‌سه‌ر شانی حكوومه‌ت سوك نه‌بووه، كه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڕینی به‌شه بوودجه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به نایاسایی له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه، له‌گه‌ڵ خه‌رجییه‌كانی شه‌ڕی داعش و هه‌ڵتۆقینی ڤایرۆسی كۆڕۆنا هاته پێش؛ كه‌چی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری و وه‌به‌رهێنان و هه‌وڵ و كاركردنی ڕشتانه بۆ پته‌وكردن و له‌سه‌ر پێ وه‌ستانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه.
به‌پێی داتاكانی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ١٠ ی ته‌مووزی ٢٠١٩، تا كۆتایی مانگی ئایاری ٢٠٢٠، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی؛ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به هه‌یكه‌لی وزاره‌ته‌كاندا چۆته‌وه و چاكسازی له وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌دا كردووه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
له كاره‌كانی ته‌نیا دوو ساڵی حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه، یه‌كه‌ی ژمێریارییه‌كانی یه‌كه‌ی ٧٠ و ٨٠، به یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاری یه‌كخراوه‌ته‌وه و لیستی پێشمه‌رگه‌ی كه‌مئه‌ندامان، كه نۆ هه‌زار و ٥٧٨ پێشمه‌رگه‌ن، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای پزیشكی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه بینراوه و ڕێكخراوه‌ته‌وه.
له‌و ماوه‌یه‌دا وانه‌ی هۆشیاریی نیشتمانی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆشیاری؛ له یه‌كه و لیواكان ده‌ستپێكراوه‌ته‌وه و ئابوونه‌ی حیزبی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه قه‌ده‌غه كراوه، هاوكات بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی خه‌رجی و سه‌فه‌ركردنی نه‌خۆش بۆ ده‌ره‌وه و دانانی یه‌ك ژمێریاری سه‌ربازیی هاوبه‌شی سه‌ربه وه‌زاره‌ت دراوه.
.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ
هەر لە کارەکانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه هاتووه، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندیی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ، (گرفتی تۆماری لاوه‌كی و دداننان به ڤیزه‌ی هه‌رێم و گرفته‌كانی نشینگه و كارتی نیشتمانی و پاسپۆڕت و كه‌می میلاك).
ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین و دیارده‌ی به‌رتیل وه‌رگرتن، له‌گه‌ڵ ڕێزگرتن له هاووڵاتیان و پله سه‌ربازییه‌كان له ده‌ستگه‌كانیدا و داڕشتن و به‌ركاركردنی یاسا ئیتحادییه‌كان و هه‌مواركردنی یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان به وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا، پێداچوونه‌وه به میلاك له ڕێگه‌ی فۆڕمێكی تایبه‌ت به میلاك و هه‌بووه‌كان و كه‌لوپه‌ل و ئۆتۆمبێل و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كراوه، كه تا ئێستا ٨٥%ی فۆڕمه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌ت و پێداچوونه‌وه به دیزاینی كوالێتی تابلۆی ئۆتۆمبێل و گونجاندنی له‌گه‌ڵ سیسته‌می تابلۆی نێوده‌وڵه‌تی كراوه.
خولی پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌ران و به ئاكادیمیكردنی پله به‌رزیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی شایسته‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ن، له پله‌ی (مقه‌ده‌م)، به‌ره‌و سه‌ره‌وه و ناردنی توێژینه‌وه‌یان بۆ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی ستاندارده‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
هاوكات، تاقیكردنه‌وه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران له پله‌ی ڕائید به‌ره‌و خواره‌وه، به‌ئه‌لیكترۆنی كراوه.
حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان كه به ئاراسته‌یه‌كی دروستی حكوومڕانیدا ده‌ڕوات، به‌رده‌وامه له ئاوه‌دانكردنه‌وه و دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان و ڕۆنانی شه‌قام و ڕێگاوبان و گرنگیدان به هه‌یكه‌لیه‌تی داموده‌زگه حكوومییه‌كان و كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و گه‌شتیاری و پیشه‌سازی و هتد…، تا كوردستان بخاته سه‌رپێی خۆیی و پشت به‌خۆی ببه‌ستێت.