رۆژنامەی ھەولێر

چۆن دەنووسن ….وە …كەی

بەیانیان باشترین كاتە بۆ نووسین، بۆ زۆربەی نووسەرانی ڕۆمان لە سەرانسەری جیهان…وە لە گرنگترین ئەو نووسەرانەی كەوا ڕیچكەی نووسینیان پاش نان خواردنی بەیانی راستەوخۆ بەستووە: ئەلدۆس هیكسلی و هینری میللەر و لیۆ تۆلستۆی و تۆماس مان و ئیریس مەردۆخ …بەڵام “هیمنغوای” وای پێ باش بوو كەوا بەرەبەیان باشترین كاتە بۆ دەست پێ كردنی نووسین، ئینجا بەردەوام بێت تاوەكو نیوەڕۆ…
لە نووسەرە عەرەبەكانیش “نجیب محفوز” ڕێچكەیەكی تایبەتی زۆر تووندی پەیڕەو دەكرد، كەوا وای پێ باش بوو كەوا لە رۆژدا نووسینەكانی دەست پێ بكات، ئەویش لەو نووسەرانە بوو كەوا پێی باش بوو لە رۆژدا بنووسێت، هەروەها ئەو بەوە زۆر بەناوبانگ بوو كەوا زۆر نووسینەكانی رێكدەخست تاوەكو بە جوانترین شێوە دیار بێت، ئەمەش وای لێ كرد ئەو ژمارە زۆرەی ڕۆمان و كارە چیرۆكسازیەكانی بەرهەم بهێنێت…
ڕێوڕەسمی نووسین مانای ئەو كاتانە نیە كەوا نووسەر لەسەر مێزەكەی دابنیشێت و بنوسێت بە تەنها، بەڵكو ڕێچكە دەگرێت تاوەكو ووردەكاری زیاتر لە خۆی بگرێت تا وا بكات نووسەرەكە بیرو هۆشی زیاتر تیژ بكاتەوە…چونكە هەندێ نووسەر ناتوانن بنوسن مەگەر پاش ماوەیەك لە خوێندنەوە یاخود بە پێ رۆیشتن یاخود حەسانەوە.. نووسەریش هەیە كەوا هەندێ خووی لەگەلأ خۆی دەباتە جیهانی نووسین كەوا زۆر حەزی لێیە بە ووردی پەیرەوی بكات، وەكو ئەوە وایە كەوا چرپە و وەسوەسەی دلأ بێت تاوەكو یارمەتی بدات لە ئاشكرا بوونی بیر و هزرەكانی…
نووسەری تلفیزیۆنی “ئوسامە ئەنوەر عوكاشە” دەڵێت :_ (من پێنووسی ڕەنگاوڕەنگ بەكاردەهێنم لە كاتی نووسینی سەردێرەكان وەكو ڕەنگی سوور و كەسك وە هەر زنجیرەیەك بە پێنووسێكی جیاواز دەنووسم وە پاشان هەڵی دەگرم پاش ئەوەی پارچە كاغەزێكی پێ دەلكێنم بە ناوی زنجیرە تەلەفزیۆنەكە، وە جارێكی تر ئەو جۆرە پێنووسە بەكار ناهێنم لە نووسینی دوو كار …وە ئەمەش بنەمایە لە لای من وەكو نووسین لە كاتژمێر (10) ی بەیانی تاوەكو (6)ی ئێوارە بێ ئەوەی هەست بە ماندوو بوون بكەم یاخود بە بێزاری …پەیوەندی منیش بە نووسین وەكو پەیوەندی خۆشەویستیە، كەوا بریتیە لە چەند ساتێكی چێژ وەرگرتن و خۆشی و شادی، بەڵام هەست بە ماندووبوونی جەستەیی دەكەم، بۆیە لە كاتژمێر (6)ی ئێوارە دەست هەڵدەگرم)!!…
بەڵام هەندێكی تر هەن دەنووسن، هەركاتێك بیرۆكەیەكیان بۆ دێت و (ئیلهام)یان دەكەوێتە دلأ و دەروونیان بە تایبەتی شاعیرەكان لەم جۆرەن كەوا ئەگەر بارگاوی بوونی نووسین چواردەورەی گرت، هەڵدەستێت بە بەتالأ كردنی بە خێرایی بە نووسین لەسەر كاغەز، نەوەكو دواخستن ببێتە هۆی لە دەست دانی گڕ و تین و هەست و سۆزی…
هەروەها شاعیرانیش، شیعرێكی نوێ تووشی شەونخوونیان دەكات، وە دەبێتە ڕێگر لە بەسەر بردنی چەندین كاتژمێری خەوی بەچێژ.. چونكە ریتمەكانی هەردەم بەدوایان دەكەوێت و لە چواردەورەیان سەما دەكات هەرچەندە لەسەر جێگاش بن و نووقم بن لە خەو و خەونەكاندا.
بەڵام ڕۆماننووس و چیرۆك نووسان زیاتر ڕوو لە بیر و هۆش و رێكخستن دەكەن …لەوانەیە لەبەر سروشتی ڕوواڵەتی نووسینی ڕۆمان و چیرۆكدا بێت …چونكە پێویستی بە رێكخستن و كاتێكی زۆر هەیە …ڕۆماننوسی بەناوبانگی فەڕەنسی بەناوبانگ ی كۆچ كردوو (جورج سیمنون)، كەوا بەناوبانگ بوو بە زۆری بەرهەمەكانی، پێش ئەوەی دەست بە نووسینی ڕۆمانێكی نوێ بكات هەڵدەستا بە هەڵوەشاندنەوەی هەموو چاوپێكەوتنەكانی، پاشان هەڵدەستا بە بانگ كردنی پزیشكە تایبەتەكەی بۆ پێوانە كردنی پەستانی خوێنی و پشكنینی بە شێوەیەكی وورد و گشتگیر تاوەكو پزیشكەكە پێی بڵێت : هەموو شتێك باشە، ئەو كات سیمنون دەستی دەكرد بە نووسینی ڕۆمانەكە و تەواوی دەكرد لەو ماوەیەی كەوا بۆی دانابوو، تەنها (11) رۆژ !!، وە دەربارەی ئەمە سیمنون دەڵێت:_
_ تەنها یەك بەش دەنووسم لە هەر رۆژێك بێ ئەوەی یەك رۆژ لە دەست بدەم، وە ئەگەر هاتوو لەم ماوەیەدا دوو رۆژ بۆ نموونە نەخۆش كەوتم ئەوا بەشەكانی تر پشت گوێ دەخەم و بەردەوام نابم لە نووسینی ئەم ڕۆمانە، وە جارێكی تر قەت بۆی ناگەڕێمەوە…..

سەرچاوە/ رۆژنامەی (الف باء) ژمارە 1132، ساڵی 23، بەرواری 13ی ذو القعدة يی ساڵی 1410 ی هیجری …چوارشەممە 6/حزیران/ 1990 میلادی. نووسینی / م.هـــــ