شیڤان شێرزاد – هەولێر
هونەرمەند “هەرێم محەمەد” بەرهەمێکی نوێی بەشێو1ەی ڤیدیۆ کلیپ بە ناونیشانی “خەم” بڵاوکردەوە، کە بە هەمان ستایلی پێشووی کاری لەسەر ئەو بەرهەمە کردووە و هیچ گۆڕانکارییەک لە ستایلی ئەو هونەرمەندە نەبینرا و بە تەواوەتی لە گۆرانیی ئازار و بەشێک لە میلۆدییە تورکیەکان دەچێت، بەڵام “هەرێم محەمەد” هەوڵیداوە بە کوردی بکات.
ئەو بەرهەمە لە ڕووی کوالێتی لە شیعر و میلۆدی و وێنەگرتندا بەشێوەیەکی پڕۆفیشناڵ کاری بۆ کراوە و بووەتە یەکێک لە بەرهەمە جوانەکانی هونەرمەند، بەڵام تێنوویەتی هەوادارانی ناشکێنێت.
جێگەی باسە، هونەرمەند “هەرێم محەمەد” جگە لەو بەرهەمەی بڵاوی کردووەتەوە ئێستا کار بۆ تۆمارکردنی گۆرانییەکی دیکەی هونەرمەند “ئیدریس ڕەواندوزی” دەکات بە ناوی “لە دوای ئەڵقەی پەنجەی دەستت”، کە لە پێشووتردا ئەو گۆرانییە دەنگدانەوەیەکی زۆری لە نێو خەڵکی هونەردۆستی کوردستان دا هەبووە، تەنانەت هونەرمەند “ئیدریس ڕەواندوزی” بەو بەرهەمە ناسرا و خۆشەویس5 تیەکی زۆری لە لایەن عاشقانی گۆرانی کوردی پەیدا کرد، تا ئەو کاتەی لە گۆرانی گوتن بەردەوام بوو، ئەو گۆرانییە وەک مۆرکی ئەو هەژمار دەکرێت و لە زۆربەی بۆنە و ئاهەنگەکانیشدا دەگوترایەوە.

