وەزیری ئەوقاف: کوردستان لانەی ئاشتی و ئارامی و خۆشەویستییە 

بەئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی خولی پەرەپێدانی تواناکان بۆمامۆستایانی ئایینی  کرایەوە.

ئەمرۆ شەممە بەئامادەبوونی د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لەپارێزگای دھۆک خولی پەرەپێدانی تواناکانی بۆ مامۆستایانی  ئایینی له‌ پارێزگای دھۆک کردەوە.

پاشان لە وتەیەکدا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پشتیوانی بۆبەرەوپێشبردنی ئاستی تواناکانی مامۆستایان دووپاتکردەوە.

ھەروەھا جەختی لە برەودان بە بنەمازانستییەکانی ووتار و برەودان بەتواناکانی مامۆستایان کردەوە.

دواتر د. پشتیوان سادق رایگەیاند: کوردستان لانەی ئاشتی و ئارامی و خۆشەویستییە و ناوەندی پێکەوەییە بۆ ھەموو پێکھاتەکان، شاری دھۆکیش جوانترین نموونەی پێشوازی و وەفاداری بۆ ئاوارە و لێقەوماوان ھەبووە، ئەمە جوانترین کلتووری سروشتی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەییە.

هه‌روه‌ها  گوتی: حکوومەتی کوردستان بەیاسا مافی ھەمووانی پاراستووە و بەردەوامیش دەبێت لەخزمەت کردنی ھەموو ئایین و پێکھاتەکان و پاراستنی مافی ھەمەلایەنە.

جێگەی ئاماژەیە پرۆژەی بەرەوپێش بردنی تواناکانی مامۆستایان بۆ ھەموو پارێزگاکانی ھەرێم دەکرێتەوە، بەپشتیوانی پسپۆرانی بوارەکە زێتر لە (3000) ھەزار لە مامۆستایانی  ئایینی بەشداری تێدا دەکەن.

ھەواڵی زیاتر