رۆژنامەی ھەولێر

یەكەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026 لە هەولێری پایتەخت لێدرا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 21.9.2025 بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەرێوەبەری پەروەردەی دەورووبەری هەولێر و سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان یەكەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026 لە قوتابخانەی ئەیوبیە لە شاری هەولێر لێدرا ….

پارێزگاری هەولێر، پیرۆزبایی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی لە قوتابی و مامۆستایان کرد وێرای دەستخۆشی کردن لە ستافی قوتابخانە، هیوای سەركەتنی بۆ تەواوی قوتابیان لە ساڵی نوێی خوێندن خواست و دووپاتیکردەوە، كە پێویستە قوتابیان هەوڵ و كۆششی زۆر بدەن بە جۆش و خرۆشەوە بەرەوە قوتابخانە هەنگاو بنێن و هەموو هەوڵێك سەركەوتن ئامانجیان بێت.، تاکیدیشی کردەوە کە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بنەمای ستراتیژی بەرنامەکانی گرنگی دانە بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن…