سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە تۆمەتباری تاوانی كوشتنی ئەو كەسەی دوێنێ شەو لە گوندێکی سنووری ناحیەی قوشتەپە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی كوژرا، دەستگیر كرا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە “پاش رووداوی کوشتنی هاووڵاتی ئەحمەد لەتیف سلێمان، دوێنێ شەو ٣-٢-٢٠٢٢ لە ناو ماڵەکەی لە گوندێکی سنووری ناحیەی قوشتەپە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، تیمەکانی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە ئەرکی خۆیان و توانرا تۆمەتباری سەرەکی دەستنیشان بکرێت”.

هەروەها ئاشكرای كردووە كە تۆمەتبارەكە ئەمشەو خۆی ڕادەستی هێزەکانی ئاسایش کرد، دەدرێتە دادگا و لایەنی پەیوەندیدار بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆی.