بەرپرسی میحوەڕی گوێڕ زانیاری لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی تیرۆرستانی داعش خستەڕوو

بەرپرسی میحوەڕی گوێر- مەخموور زانیاری لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی تیرۆریستانی داعش خستەڕوو.

سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەڕی گوێر-مەخموور بە ڕایگەیاند:شەوی ڕابردوو لە بناری ڕۆژئاوای چیای قەرەچووغ تیرۆریستانی داعش هێرشێکیان کردە سەر خاڵێکی پێشمەرگە قارەمانەکان.

ڕاشیگەیاند:لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بەرپەرچی هێرشەکە درایەوە و هێرشەکە تێکشکێنرا.

ئاماژەی بەوەشکرد هێرشەکە برینداربوونی دوو پێشمەرگەی لێکەوتەوە و خۆشبەختانە برینەکانیان سووکە و باری تەندروستییان جێگیرە.

ھەواڵی زیاتر