دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل: پشكینی كۆرۆنا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ناكرێت

کامی کەمال، گوتەبێژی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل رایگه‌یاند، پكشنینی كۆرۆنا له‌ ده‌روازه‌كه‌ به‌ پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.

کامی کەمال ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، خەڵکی ھەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە، كه‌ لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل بۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەپێی رێنماییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مامەڵە دەکرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تەنیا ئەو کەسانەی کە ھەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرونایان وەرنەگرت بێت و راپۆرتی پێشوەختەی 48 کاتژمێری تێستی کۆرۆنایان نەبێت، لە دەروازەكه‌ پشكنینیان بۆ ده‌كرێت.

گوتەبێژی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل روونیكرده‌وه‌، بۆ پشكینی كۆرۆنا تەنیا (35) ھەزار دینار لەلایەن کۆمپانیای بەرپرسیارەوە وەردەگیرێت.

ھەواڵی زیاتر