خالید کۆچەر
پێمخۆشبوو بۆ نووسینی ئەم بابەتە بە ویژدانەوە قسەی لە سەر بکەم ، بۆ منێک نزیکەی نیو سەدەیە لە ناو ژانرە ئەدەبییەکاندا شیعرم هەڵبژاردووە و شیعرم خۆشویستووە و بە شیعریش دەستمپێکردووە ، ڕەنگە تەمەنێکی کورت نەبێت ، شیعر منی بە دنیای ئەدەب ناساند ، جگە لەمەش لە بواری رۆژنامەنووسیش کارم لە چەندین رۆژنامەکردووە و سەرپەرشتی چەندین ڵاپەرەی رۆژنامە بووم و ئەرکی ڵاپەرەی ئەدەب و ڕۆشنبیریش پێسێردرابوو ، یادو یادەوەرییم جێهێشتووە ، هیچ ڕۆژێک لە ڕۆژان منەتم بەسەر کەسدا نەکردووە و ناشیکەم ، بۆ ماوەیەکیش لە رۆژنامەی ( خەبات ) ـی ئازیز ڵاپەرەیەکی هەفتانەم هەبوو ، ڵاپەرەی شیعر ، تەجرووبەم لە گەل ئەم ژانرە خۆشەویستە هەیە ، برادەریینە بەرێوە بردنی ڵاپەرەی شیعر کارێکی ئەوەندە ئاسان نییە ، هەندێکجار بە دوای دەقی جوان دەگەرێیت و دەستت ناکەوێت ، شاعیرەکان داوای پاداشتی نووسین دەکەن ، پاداشتیی نووسینیش ئەوەی من ئاگاداربم پاداشت لە هیچ رۆژنامەیەک نییە ، هەندێکجار شیعری کزو ڵاوازت بۆ دێت شایانی بڵاوکردنەوەنیین ، دۆست و برادەرایەتیی خەمێکیتر ، سەرپەرشتیاری ڵاپەرە بڵاویان ناکاتەوە بۆ بڵاوکردنەوە ناشێن ، خاوەن شیعرەکە لێت دەڕەنجێت ، دەیان چیرۆک و نموونەی ئاوام ڵایە ، جگە لەمەش هەندێکجار شیعرێک بڵاودەکەیتەوە سەرنووسەر گلەییت لێدەکات بۆ لەم ژمارەیەدا شیعری ڵاوازت بڵاوکردۆتەوە ، یان لەناو دەستەی نووسەران و لەناو گفتوگۆی ڕۆشنبیراندا لە جیاتی دەستخۆشیی دەستخۆشییت لێناکەن ، لەجیاتی چەپکە گوڵ دڕک لە ژێر پێتا دادەنێین ، ساردتت دەکەنەوە چیتر ڵاپەرەی شیعر بەرێوە نەبەییت ، ئامادەکردنی ڵاپەرەی شیعر دووبارەی دەکەمەوە کارێکی ئەوەندە ئاسان نییە لە ناو دنیای رۆژنامەنووسییدا ، وەک خۆم تەجرووبەم لە گەل هەیە و یادو یادەوەرییم جێهێشتووە بە یەکێ لە کارە قورسەکانی دەزانم ، ئەگەر بە ویژدانەوە قسە بکەیین ڕەنگە زۆربەی ئەو بابەتانەی لە ڵاپەرەی رۆژنامەکان بڵاودەکرێنەوە ، ڕەنگە نەخوێندرێنەوە ، بەڵام شیعر دەخوێندرێتەوە ، بیرمە لە کۆتا ساڵانی حەفتاو هەشتاو نەوەدەکان و تا ئەم چرپەیەش هەر ژمارەیەکی تازە لە رۆژنامەو گۆڤارێک بڵاوکرابایەوە ، سەرەتا یەکە یەکە ڵاپەرەیەکانم هەڵئەدایەوە بە دوای شیعری جوان و دەقی جوان دەگەرام و بە عەشقەوە دەمخوێندەوە ، چەندە دڵخۆش دەبووم کاتێک دەقێکم بەرچاو دەکەوت ، ئەگەر شاعیرەکەش برادەرم نەبوایە لە دوورەوە تەوقەی دەستخۆشییم بۆ دەنارد ، بە ویژدانەوە دەلێم : ڵاپەرەی شیعری ( رۆژنامەی هەولێر ) یەکێکە لە ڵاپەرە جوان و پڕ خوێنەرەکان لە ئامادەکردنی خالید فاتحییە ، خالید فاتیحی شاعیرێکی جوان و نووسەرێکی بە سەڵیقەو زمانزان و وەگێڕێکی بە توانایە ، کتێبە چاپکراوەکانی شایەدی بۆ دەدەن ، جگە لەمەش لەناو برادەرانی ئەهلی ئەدەب قەلەمێکی خۆشەویستە ، ئەوەی ڕۆژێک ئەم قەلەمە جوانەی دیبێت خۆشیدەوێت ، وەک خۆم دەستخۆشیی لێدەکەم و هیوای بەردەوامیی بۆ دەخوازم ، لە مێژووی ئەدەبی و رۆژنامەگەری کوردی ئەرکێکی قوڕست پێسپێردراوە ، بەڵام ژیرانە و سەرکەتووانە ئیش لە گەل ئەم ڵاپەرەیە دەکات ، ڕەنگە هەندێکجار بە ناچاری شیعرێک بڵاودەکاتەوە ، لەبەرنەبوونی بابەت بێت یا ناچار کرابێت ، ئەویش پیاوێکی ئەوەندە جوان و شەرمنە ، ڵاپەرەی شیعر یەکێکە لە ڵاپەرە جوانەکانی رۆژنامەی هەولێر ، دەستخۆشیی لە سەرنووسەرو کاک خالید فاتیحی براو برادەرانی دیزایین دەکەم دەستانخۆشبێت ، لە کۆتادا نابێت ئەوە لە یاد بکرێت لەناو ژانرە ئەدەبییەکاندا شیعر ژانرێکی یەکجار جوان و پڕ خوێنەرە ، شیعری جوان هەر جوانە ، شیعر نەمرەو نامرێت ، شاعیری جوان بە شکۆ و نەمری دەنێژرێت ، جارێکیتر دووبارەی دەکەمەوە ئەوانەی نەبوون بە شاعیریش سەد ساڵی دیکەش بنووسن نابن بە شاعیر .

