رۆژنامەی ھەولێر

بەرێوەچوونی فیستیڤاڵی هاوینەی دەرفەتی کارو خواردن و بەرووبوومی خۆماڵی

ئەمشەو سێشەممە رێکەوتی 9.9.2025 بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر،کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر و
بە بەشداری ژمارەیەک لە خاوەنکارەکان، فیستیڤاڵی هاوینەی دەرفەتی کارو خواردن و بەرووبوومی خۆماڵی لە پارکی سامی عەبدولرەحمان بەرێوەچوو …

لەو فیستیڤاڵەدا لە دیمەنی دڵرفێنی پارکی سامی عەبدولرەحمان، خاوەنکارەکان کەل و پەلی دەستکردی خۆماڵی و خواردنی کوردیان نمایشکرد …

لە وتەیەکدا پارێزگاتی هەولێر، دوای ئەوەی لەگەل وەزیری شارەوانی دوکانەکانیان بەسەرکردەوەو بەرهەمە هەمەچەشنەکانیان هەڵسەنگاند، وێرای دەستخۆشی لە رێکخەران و بەشداربووانی فیستیڤاڵەکە روونی کردەوە، کە ئەوە دەرفەت و رێگەیەكە بۆ دروستكردنی، پەیوەندی و لێكتێگەیشتن نێوان كلتوورە جیاوازەکان، هاوکات هونەری دروستكردنی خواردن و چێژ وەرگرتن لە تام و دەستڕەنگینی ئافرەتان و پیاوان، هەر بۆیە ساڵانە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان فیستیڤاڵ و خوانی تایبەت بە خواردنی خۆماڵی دەكرێنەوە …

ئامانج لە فیستڤاڵەکە ناساندنی زیاتری کەلوپەلی خۆماڵی و خواردنە کوردیەکان و دروستکردنی ئەو خواردنانەیە، تاوەکو ببێتە هاندەرێک بۆ پەرەپێدانی زیاتر بەو ئەزموونە رەسەنە …