ئهمرۆ دووشهممه 8.9.2025 پاریزگای هەولێر بە هاوئاهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا له هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی چالاكی قوتابخانەكان خەڵاتی زێڕین و قەڵغانی ڕێزلێنانی پارێزگاری هەولێری بهخشرایه هونەرمەندی پەیکەرتاش فوئاد عەلی ….
لەو مەراسیمەدا کە فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتی ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و وشیار مەرجان بەرێوبەری چاڵاکی قوتابخانەکانی هەولێرو ژمارەیەکى تر لە هونەرمەند و هونەردۆستان ئامادەیی بوون، بەڵگە فیلمێکی تایبەت بە هونەرمەندو هەولێر پێشکەشکەرا، و دواتر خەڵاتی زێڕین و قەڵغانی ڕێزلێنانی پارێزگاری هەولێر، بەخشرایە هونەرمەندی پەیکەرتاش فوئاد عەلی …
فوئاد عەلی ساڵانێكی دوورو درێژە سەرقاڵی دروستكردنی پەیكەرسازیە و لە ھەر سوچێكی شارو وڵاتی رووی تێکردبێت، بە پەیکەر چیرۆكێكی كۆنی كوردەواری گێراوەتەوە، ھاوكات هونەرمەند فوئاد عەلی کەسایەتیەکی ناسراوە لەناو هونەرمەندو پەیکەر سازانی ئیتالیاو ئەوروپا بەگشتی..

