ئاژانسی ههواڵی “فرانس پرێس” بڵاویكردووهتهوه: ئیمانوێل ماکرۆن ، سەرۆکی فەرەنسا ئیدانەی ئهو هێرشه چڕه ئاسمانییهی رووسیای كرد كه بارەگاکانی حکوومەتیان له ئۆكراینا کردە ئامانج و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بەردەوام بؤ ئؤكراينا.
لاى خۆیهوه، هێزی ئاسمانی ئۆکراينا رایگەیاند: رووسیا لە شەوی شەممەوە تا بەرەبەیانی یەکشەممە لانیکەم 805 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 13 مووشەکی ئاراستەی ئۆکراینا کردووە، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە لەو کاتەوەی شەڕەکە لە شوباتی 2022 دەستیپێکردووە.
هاوكات، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا گوتی: ئەم لێدانە بێ وێنانە، کەمتر لە دوو هەفتە دوای هێرشێکی بەرفراوان هات بۆ سەر کیێڤ، بهجۆرێك كه دهریدهخهن رووسیا نیازی ئاشتی نییە.
لە کاتێکدا هەوڵە دیپلۆماسییەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ رازیکردنی رووسیا بۆ قبوڵکردنی ئاگربەست هیچ ئەنجامێکی نەبووە، بەڵام وڵاتانی ئەوروپایی پشتیوانی خۆيان بؤ ئۆکراينا دووپاتكردووهتهوه لەوانهش فەرەنسا،تا فشارەکان لەسەر مۆسکۆ چڕتر بکەنەوە بۆ ئەوەی بیهێننە سەر مێزی دانوستان.

