رۆژنامەی ھەولێر

سوپاس و پێزانین

دوای تەواوبوونی پرسەی برای هێژامان سالم ڕوشدی، پڕبەدڵ سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین بە هاتنیان، یان لە ڕێگەی تەلەفۆن و نامەو سۆشیالمیدیاوە هاوخەمیی خۆیان پێ گەیاندین.

بەر لە هەمووشیان سوپاسی بێپایانی خۆمان ئاڕاستەی جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەین بۆ ناردنی نوێنەریان، بەڕێز سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، هەروەها سوپاسی جەنابی سەرۆک مەسرور بارزانی دەکەین بۆ پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیان و هاوخەمییان.
هەروەها دەستخۆشی و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی تەواوی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لقی دھۆک و زاخۆ، وتەبێژان و کەسایەتییە ناسراوەکان، خەڵکی تێکۆشەری زاخۆ، دھۆک و دەوروبەری، هەروەها هەولێر و سلێمانی و پارێزگاری هەولێرو سلێمانی بە تەلەفون سەرخۆشییان لێکردین و هەروەها، بەڕێزان لە سەركردایەتی هەولێرو بەرپرسی لقەكانی دوو و شازدەو سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی تێكۆشەران، پەرلەمانتاران، بەشەكانی مەكتەبی سیاسی و هەڤاڵانی سكرتێرو ئەندامانی سكرتاریەتی یەكێتی ئافرەتان و بەرپرس و شاندی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، کە بەشداری ئەم خەمە گەورەیەیان کردین.
سوپاسی هەموو ئەو ئازیزانە دەکەین لە ئەندامانی حزبی و حکومی، ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسان، فەرماندەکانی سەنگەری پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ، کە هاوخەممان بوون.
بەناوی بنەماڵەكەمان

عارف ڕوشدی