بارزان ئەکرەم – هەولێر
كاتێك ئینگلیزه‌كان له 1927، یه‌كه‌م كۆمپانیای نه‌وتیان له شاری كه‌ركوك دامه‌زراند، هه‌وڵیاندا هه‌رچی مامۆستای وه‌رزشی هه‌یه و بیبه‌نه لای خۆیان و له كۆمپانیاكه‌ی خۆیان دایانمهزرێینن و كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، یه‌كیك له‌وانه مامۆستا سابیر عه‌لی بوو، كه دواتر بووه هه‌وێنی دامه‌زراندنی تیپێك له ئه‌ندامانی كۆمپانیاكه، له‌گه‌ڵ ئه‌و كارمه‌نده ئینگلیزانه‌ی له‌وێ كاریان ده‌كرد.
تیپێكی وه‌رزشیان به‌ناوی تیپی كۆمپانیای نه‌وت دامه‌زراند، یارییان له‌گه‌ڵ تیپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك ده‌كرد، ئه‌وكات یاریگه‌ی كۆمپانیا هه‌بوو، یاریگه‌یه‌كی خۆڵ بوو، به‌ڵام پێش هه‌ر یارییه‌ك یاریزانه‌كان یارییگهیان به نه‌وتی ره‌ش ته‌ڕ ده‌كرد ودایاندهپۆشی و ئینجا دواتر یارییان له‌سه‌ر ده‌كرد.
له كاتی یارییه‌كان یاریزانه‌كان هه‌موو گیانیان ده‌بووه نه‌وتی ره‌ش و له‌وێ ته‌نها كونی چاویان دیاردەبوو، كه دوای یاریی به‌زحمه‌ت دهتناسیهوه ئه‌مه كامه یاریزانه، چونكه گشت جه‌سته‌یان به نه‌وتی ره‌ش داپۆشرابوو، دوای ماوه‌یه‌ك تیپیكی دیكه‌ی به‌هێز داده‌مه‌زرێت به‌ناوی(فریق الثانی العسكری) تیپی سه‌ربازی دووه‌م، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ر بهرسوپاوه بوون، له رووی دارایه‌وه دۆخیان باش بوو، زۆربه‌ی یاریزنهكان له‌وێ یاریین ده‌كرد، ئه‌و دوو تیپه له نیو شاری كه‌ركوك به‌یه‌كه‌و یارییان ده‌كرد.
چه‌ندین یاریزانی گه‌وره هه‌بوون له تیپی سه‌ربازی دووه‌م بوون، كه گه‌یشتوونه‌ته ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، له‌وانه (عادل عه‌بدوڵڵا) هێرشبه‌ر بووه، توركمان بووه، (كهرهیمه فه‌ندی) به‌رگریكار بووه و كورد بووه، كازم یاسن گۆڵپارێز بووه، عه‌ره‌ب بووه، له كه‌ركوك هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ركوك هه‌بوو، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانی دیكه‌ی شاره‌كان یارییان ده‌كرد.
به‌ر له‌وه‌ی یانه‌ی كه‌ركوك دامه‌زرێت له 1955، یانه‌ی فه‌یسه‌لی داده‌مه‌زرێت، كه دواتر ناوی ده‌گۆڕن بۆ یانه‌ی سه‌وره، به‌ڵام له 1977، به‌شێویه‌كی فه‌رمی و به كاریگه‌ری مامۆستای وه‌رزشی سابیر عه‌لی، یانه‌ی واحید حوزه‌یران داده‌مه‌زرێت، له ریزی پله دووه‌كان یاریی ده‌كات، له 1983، بۆ ریزی پانه پله یه‌كه‌كانی عێراق سه‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌وكات وه‌ك نایابی ئێسته وابوو.
ئه‌و كاتانه یاریگه پڕ له هانده‌ران ده‌بوو، سه‌ر بان و ستوون و ئۆتۆمبێلەكانیش هه‌ر هانده‌ری لێ بوو، هه‌موو بی جیاوازی نه‌ته‌وایه‌تی هانی ئه‌و یانه‌یان ده‌دا، هه‌ر كاتێك واحید حوزه‌یران یاریی ده‌بوو، له شار ده‌نگ و سه‌دای ده‌دایه‌وه، شوێن له ده‌وری یاریگه نه‌ده‌ما تا هانده‌ر لێی بوه‌ستێ و سه‌یری یاریی بكات، له یه‌كه‌م وه‌رزی یانه‌ی واحید حوزه‌یران توانی له یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێكی سه‌مه‌د كیگن، كه یاریزانێكی زۆر باش بوو كوردیش بوو، له یانه‌ی زه‌وڕا بباته‌وه.
یانه‌كه هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی هه‌بووه و هه‌ندێ جار بۆ پله‌یه‌ك دابه‌زیوه، بۆ نایاب سهركهوتووهتهوه، له 1991، به فه‌رمانی سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆلمپیكی عێراقی، كه عوده‌ی كوڕی سه‌دام، سه‌رۆككۆماری عێراق بووه، یانه‌ی واحید حوزه‌یران كرابه یانه‌ی كه‌ركوك، كه‌ركوك له پێگه‌یاندنی یاریزانان قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی عێراق بووه، له 1998، 1999، 2000، یونس مه‌حمود، له ریزی ئه‌و تیپه یاریكردووه، توانیویانه له 2000-2001، یانه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ریزی نایابی عێراقی، كه یونس ئه‌م وه‌رزه دووه‌م گۆڵكه‌ری خولی پله یه‌كه‌كانی عێراق بووه، كه‌ركوكیش یه‌كه‌می خولهكهبووه، دواتر به‌سه‌ری یونس مه‌حمود هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له 2007، بۆ یه‌كه‌مجار بووه پاڵه‌وانی ئاسیا و جامه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه.

