رۆژنامەی ھەولێر

فیلمی پەڕەسێلکە بەمزووانە لە سینەماکانی کوردستان نمایش دەکرێت

شیڤان شێرزاد – هەولێر

دوای بەرهەمهێنانی دوو بەش لە زنجیرە درامای هەشت دیوار، کە گەڕانەوەیەک بوو بۆ مێژوو.
ئەمجارەیان هونەرمەند “کارۆخ ئیبراهیم” بە بەرهەمێکی نوێ دەگەڕێتەوە نێو سینەما و کۆتایی بە وێنەگرتنی فیلمێکی نوێ هێناوە بەناونیشانی پەرەسێلکە، کە دەستەیەک لە هونەرمەندانی دیار و بەرچاوی کورد تێیدا بەشدارن.
“پەڕەسێلکە” یەکەمین فیلمی سینەمایی کوردییە لە ژانری هەواڵگری و نهێنی و سەرکێشییە و پەردە لەسەر دیووە شاراوەکان لادەبات و چەند نهێنیەک ئاشکرا دەکات، ئەو فیلمە نوێیە لە دەرهێنانی ئەکتەر و سیناریستی بواری شانۆ و سینەما کارۆخ ئیبراهیم حەکیم” و
نووسینی هونەرمەند “کامەران خۆشناو”ـە و لە نواندنی هەریەک لە هونەرمەندان “دانیە قادر، هەڵمەت عومەر، بژار سەعدی، ئیبراهیم حەکیم، یوسف عوسمان، ئاری محەمەد ڕەشید، هۆنیا کەمال، شاخەوان مستەفا”یـە.
ئێستا کۆتایی هێنراوە بە کارە هونەرییەکانی ئەو فیلمە و چاوەڕوان دەکرێت بەمزووانە لە سینەماکانی کوردستان نمایش بکرێت.