ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.9.4، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە پاریس، سەردانى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانی کرد و لەلایەن د.عەلی دۆڵەمەری، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە فەرەنسا پیشوازیی لێکرا.
لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، ستایشى رۆڵى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى لە فەڕەنسا لە پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و وڵاتی فەڕەنسا کرد، هەروەها ڕۆڵی نوێنەرایەتی لە پرسی ڕەوەندی کوردی لەو وڵاتە بەرز نرخاند.

