رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی وڵاتی تورکیا کرد

سەرۆکئ حکوومەت لەگەڵ شاندێکی تورکی بە سەرۆکایەتی باڵیۆز عەلی ڕزا گوینە کۆبوونەوە و دۆخی ئێسرای عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە  2ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی تورکی بە سەرۆکایەتيی باڵیۆز عه‌لی ڕزا گوينه‌ى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى كاروبارى عێراق و ئێران له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا کرد.

لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێم ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە لەسەر بنەمای پەرژەوەنديی هاوبەش و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

پێویستیی جارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و مسۆگەرکردنی مافە دەستووری و بەشە بودجەی هەرێم و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و پاراستن و گەرەنتيکردنی مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەو وڵاتە و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.