سارا فه‌قێ خدر
ئه‌ی وه‌همی پڕشنگدار
داڵده‌م ده
ده‌مه‌وێ چركه‌یه‌ك له نووردا بسووتێم!
ئه‌م پێڵوه ماندوانه‌م
بێزارن له چاوم
نازانم به كێیان بسپێرم.
گوڵه باغی نێو دڵم
هه‌ر ته‌نیا خونچه‌یه‌ك شك ده‌با
وا ئه‌ویش له ئه‌زره‌ت خه‌می خۆی
خه‌ریكه دڵی من له‌ت ده‌كا
كوا جاران پشكووتن…
وه‌ك ئێستا ئه‌سته‌م بوو!
ده‌وه‌ره‌و بۆ ساتێك
بمبه‌وه نێو بۆشایی خۆته‌وه
ڕۆشناییت، خه‌مۆكیم له‌گه‌ڵ خۆی ڕاده‌دا
ده‌مباته به‌هه‌شتێك
كه ئه‌وكات…
له‌ژێرپێی دایكمدا ئه‌رخایین ده‌نووستم
مه‌خابن ئێستاكه…
دایكان دوورن له به‌هه‌شت!
ئه‌ی وه‌همی پڕ خرۆش
داڵده‌م ده
با له‌نێو سه‌وزایت دانیشم
گوێ بده‌مه ئاوازی ڕووبار‌و
فلووتی (با) و (ئایشه‌گوڵ)
به ئاوی سه‌رچاوه‌ی كه‌ف زیوین
تینوێتیم بشكێنم
پایزی بێدادی چواروه‌رزی گرتووه
ناهیڵێ شنه‌یه‌ك هه‌ڵبكا!
*له دیوانه شیعری سروودی فڕین.

