چواس خالید – هەولێر
پێشكه‌شكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییەکان به شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی به‌رده‌وامه و لەو چوارچێوەیەدا به گوژمه‌ی شه‌ش سه‌د ملیۆن دینار، پڕۆژه‌یه‌كی قیرتاوكردن و دانانی ئاوه‌ڕۆ له كه‌له‌كچی و پڕۆژه‌ی كۆنكرێتكردنی ژماره‌یه‌ك شه‌قام له شارۆچكه‌ی بلێ له سۆران جێبه‌جێكران.
له چوارچێوه‌ی پلانه‌كانی خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی و له نزیكترین كاتدا، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری كۆنكرێتكردنی ژماره‌یه‌ك شه‌قام له شارۆچكه‌ی بلێ له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران جێبه‌جێكران.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی كۆنكرێتكردنی ژماره‌یه‌ك شه‌قامی ناوخۆیی و دانانی ئاوه‌ڕۆ له سنووری شارۆچكه‌ی بلێ، له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به‌كوالێتی به‌رز جێبه‌جێكرا.
پڕۆژه‌كه ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانییه‌كه به‌رزتر ده‌كاته‌وه و ئێستا جیا له‌و پڕۆژه‌یه و هه‌ر له سنووری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی سۆران و ده‌وروبه‌ری، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاریی جۆراوجۆر له قۆناغی جێبه‌جێكردندان.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی خزمه‌تكردنی زیادتری هاووڵاتیان و پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری به داهاتی ناوخۆی، به گوژمه‌ی شه‌ش سه‌د ملیۆن دیناری عێراقی، پڕۆژهیهكهی خزمه‌تگوزاریی قیرتاوكردن و دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ له ناحیه‌ی كهلهكچین جێبه‌جێكرا.
له‌سه‌ر بودجه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌رپه‌رشتی تیمه‌كانی شاره‌وانی، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری قیرتاوكردنی ژماره‌یه‌ك شه‌قامی ناوخۆیی و دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی كه‌له‌كچی جێبه‌جێكرا.
گوژمه‌ی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری قیرتاوكردن و دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ له كهلهكچین به گوژمه‌ی شه‌ش سه‌د ملیۆن دیناری عێراقی جێبه‌جێكرا، كه بریتییه له قیرتاوكردنی ژماره‌یه‌ك شه‌قامی ناوخۆیی به درێژایی هه‌زار و دوو سه‌د مه‌تر.
هاوكات له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌دا، دانان و دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ به درێژایی هه‌زار و سێ سه‌د مه‌تر له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی كهلهكچین هه‌بوو، كه به كوالێتی به‌رز جێبه‌جێكرا.
جیا له‌وانه و له درێژه‌ی گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیادتری هه‌رێمی كوردستان، له سنووری هه‌ر شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شاره‌وانی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، تیمه‌كانی شاره‌وانی هه‌ولێر و كارگه‌ی قیری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی، هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و چاككردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له شه‌قام و كۆڵان له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌برد.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له گه‌ڕه‌كی سێتاقان، شه‌قامی كۆیه نێوان هه‌ردوو شه‌قامی سی مه‌تری و شه‌ست مه‌تری، هاوكات شه‌قامی چل مه‌تری و دووسایدی نازناز له نێوان شووقهكانی شەهیدان و شه‌قامی عه‌نكاوه، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامێكی سی مه‌تری له گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێ، چاككردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامی سه‌د مه‌تری، شه‌قامی گه‌ڕه‌كه‌كانی زانكۆ ٩٩ و گه‌ڕه‌كی كوردستان و چه‌ند شه‌قامێكی دیكه.
له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه و چاككردنه‌وه‌دا، بڕی زیادتر له چوار سه‌د و حه‌وت تۆن قیری به‌رهه‌مهاتووی كارگه‌ی قیری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی به‌كارهێندراوه و ئێستا شه‌قامه‌كان به‌ڕووی شۆفێراندا كراونه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ درێژبوونه‌وه‌ی نه‌ناردنی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به نایاسایی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵه‌وه، ڕۆنان و بنیاتنانی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییەکانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه، به‌رده‌وامی پڕۆژه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه، له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ، به بیانووی جۆراوجۆر و به نایاسایی، به‌شه بودجه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه.

