ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێی سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئیماڕات، ڕەوشی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە، تەشەنەکردنی گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن و کاری تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری هەرێم و بەغدا کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌نجام دا و تێیدا چەند بابەتێکی گرینگ تاوتوێ کرا، لەباره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیەنراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ:-
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی کرد.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، پوختەیەکی دەربارەی سەردانەکەی بۆ میرنشینی عەرەبی یەکگرتوو ( ئیمارات) خستەڕوو و ئاماژەی کرد بە کۆبوونەوەی له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نههیان، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداران و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئیمارات کە لە گفتوگۆکانیاندا جەخت له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئیمارات كراوەتەوە، به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كه خزمه‌ت به كه‌رتی گه‌شه‌پێدان و بنیاتنان ده‌كات . هەروەها تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی سەرۆک وەزیران لە گەڵ بەپرسانی باڵای ئیمارات، گفتوگۆکردن بوو دەربارەی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و پێشڤه‌چوونه‌كانی ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گرنگی هه‌وڵ و هه‌ماهه‌نگیی زیاتر بۆ دابینكردنی پشتیوانی ئاشته‌وایی له ناوچه‌كه و داهاتوویێکی باشتر له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه.
پاشان سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، تیشکی خستە سەر ڕەوشی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە بە شێوەیەکی گشتی و کارەساتی ئەم دواییەی گیان لە دەستدان و بێسەروشوێنبوونی کۆمەڵێک لە هاووڵاتییان هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی سێ بەلەم لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو کە بەشێکیان تا ئێستا بێسەروشوێنن. سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ئاماژەیدا بە هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکان و هەروەها گەڕاندنەوەی ڕزگاربووان و گەڕان بە دوای بێسەروشوێنبووان، بە هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كونسوڵگه‌رى گشتى وڵاتى یۆنان له هه‌ولێر و باڵیۆزى یۆنان له به‌غدا، وێڕای په‌یوه‌ندى بەردەوامی فەرمانگەکەیان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى و یۆنامى و نووسینگه‌ى یهكێتنى ئه‌وروپا له هه‌ولێر، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، شاندێكى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه، سه‌ردانى یۆنانیان كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسى دۆسیه‌ى كۆچبه‌ران له‌و وڵاتە كۆبوونه‌وه، تا ئێستا له ده‌رئه‌نجامى ئه‌و ههوڵانەدا، ته‌رمى 9 كۆچبه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ركى سه‌رۆك وه‌زیران ڕاده‌ستى كه‌سوكاریان كراوه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆش شاندێکی حکوومەتی هەرێم، جارێکی دیکە سەردانی یۆنان دەکەن بۆ گەیاندنی سامپلى كه‌سوكارى 29 له قوربانیان بۆ ئه‌نجامدانی تێستى دى ئێن ئه‌ى، هەروەها تەواوكردنى كه‌یسى ڕێوار ڕێبوارى ته‌مه‌ن 11 ساڵان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ هه‌ولێر.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران سه‌ره‌ڕاى ده‌ستخۆشى له هه‌وڵى فه‌رمانگه‌ى پهیوهندییكانى ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ وته‌ندروستى، ئه‌و لایه‌نانه‌ى ڕاسپارد كه به‌رده‌وام بن له هه‌وڵه‌كانیان له‌مباره‌یەوه، وه‌زاره‌تى ناوخۆش ڕا‌سپێردرا كه به‌رده‌وام بن له به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌س و كۆمپانیایانه‌ى كه بازرگانى به ژیان و سه‌لامه‌تى هاووڵاتییانى هه‌رێم ده‌كه‌ن و ڕێكارى یاساییان له به‌رامبه‌ر وه‌ربگیرێت.
لە هەمانکاتدا ئەنجوومەنی وەزیران، داوا لە وڵاتی یۆنان دەکات بۆ بەردەوامی گەڕان بە دوای بێسەروشوێنەکان و لەو ڕووەشەوە حکوومەتی هەرێم ئامادەی هەر ڕێکارێکی پێویستە.
لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن لە هەرێم و ئاستی پابەندبوونی وەزارەتەکان بە وەرگرتنی ڤاکسین لە لایەن فەرمانبەران و کارمەندانی حکوومەت و ئامادەکارییەکانی خۆپارێزی بۆ مامۆستایان وکارمەندانی پەروەردە و قوتابییان لەدوای دەستپێکردنەوەی خوێندنی ناو پۆل خستەڕوو، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران وێڕاى ده‌ستخۆشى له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و كارمه‌ندانى وه‌زاره‌ت كه به شایه‌تى هاوبه‌شه نێوده‌وڵەتییه‌كانمان و ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، سه‌ركه‌وتووانه ڕێكارى پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا لە سەرەتای سەرهەڵدانیەوە، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگیى به‌رده‌وامبوونى پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى ڤاكسین و گرتنه‌به‌رى ڕێكاره‌كانى خۆپارێزیی له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه بۆ به‌رگرتن له ته‌شه‌نه‌كردنى زیاترى په‌تاكه وپاراستنی تەندروستی گشتی.
لە بڕگەی چوارەم و کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری تیشکی خستە سەر پێشوەچوونەکانی کاری تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان کە ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی هاوبەشی خۆیانن سەبارەت بە پابەندییەکانی هەرێم و شایستەکانی بە پێی یاسای بودجە، دواتر ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران بە وردیی ڕاپۆرتێکی پێشکەشکرد سەبارەت بە پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەبەر ڕۆشنایی ماددەی 11 لە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021، کە بریتییە لە داهاتی فرۆشتنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بە نرخی کۆمپانیای سۆمۆ بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ و بابه‌تى پاكتاوكردنى ڕەسیدی بانکی بازرگانیی عێراقی لە لای بانکەکانی هەرێم ،پێداچوونه‌وه‌ی داهاتە نانەوتییەکان له هه‌رێم و ئاماده‌كردنى میزانى یەکگرتووى پێداچوونه‌وه‌ى فەرمانگەکانی هەرێم بۆ ته‌واوى مانگه‌كانى ساڵى 2021 کە سەرجەم داهات وخەرجییەکانی هەرێم لەخۆبگرێت، هەروەها خستنەڕووی پڕۆژەی بایۆمەتری تۆماری مووچەخۆران، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، ئاماژەیدا بە گرنگيی پێشکەشکردنی زانیاری و خشتەکان بە تیمی هاوبەشی چاودێریی دارایی بە شێوەیەکی ڕوون وشەفاف، تا بيانوو بۆ حکوومەتی فیدڕاڵی نەمێنێتەوە بۆ خەرجنەکردنی شایستەی دارایی هەرێم بە پێی یاسای بودجە.
ئەنجوومەنی وەزیران جەختی کردەوە لە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی هەرێم لە یاسای بودجە و وەزارەتەکان ڕاسپێردران کە هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری و دیوانی چاودێری دارایی بکەن. لەمبارەیەوە بڕیارە لە ڕۆژی 6ی ئەم مانگە تیمی هاوبەشی هەردوو چاودێری دارایی هەرێم وبە‌غدا دەست بە کارەکانیان بکەنەوە.