رۆژنامەی ھەولێر

چوار تۆمەتبار كە ساڵی رابردوو هاووڵاتییەكیان لە پارێزگای دهۆك كوشتبوو، چەند رۆژێك پێش ئێستا لە یەكێك لە هۆتێلەكانی پارێزگای سلێمانی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركران.

چوار تۆمەتبار كە ساڵی رابردوو هاووڵاتییەكیان لە پارێزگای دهۆك كوشتبوو، چەند رۆژێك پێش ئێستا لە یەكێك لە هۆتێلەكانی پارێزگای سلێمانی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركران.

تۆمەتبارەكان لە ساڵی 2024 لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای دهۆک هاووڵاتییەکیان کوشتبوو و هەڵاتبوون، لە ماوەی رابردووشدا لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری سلێمانی خۆیان حەشاردابوو.

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: دوای چاودێری و بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، هەفتەی رابردوو توانرا هەر چوار تۆمەتبار دەستگیر بکرێن.

ئێستا هەر چوار تۆمەتبار بە مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک دەکرێنەوە.